ئەمڕۆ 20-1-2020، لەمیانەی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕازی لەهەردوو شاری بەغداو كەربەلا، توندوتیژی لێكەوتەوەو بەو هۆیەشەوە 3 خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەكان كوژران و زیاتر لە 90 كەسیش بریندار بوون.
لە خۆپیشاندانەكەی بەغداو كەربەلا، دوای كوژرانی ئەو 3 خۆپیشاندەرە، پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان روویدا.
هاوكات هێزە ئەمنییەكان رایانگەیاند، 14 كارمەندیان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بریندار كراون، كە یەكێكیان ئەفسەرێكی پلە باڵایە.