داعش دەستڕێژی گولـلەی لە دانیشتوانی گوندەكە كردووە
راچڵەكین
تیرۆریستانی داعش هێرش دەكەنە سەر گوندێكی سنووری قەزای دوبزو چوار هاوڵاتی دایشتووی گوندەكە شەهید دەكەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ 18-2-2020 ژمارەیەك چەكداری داعش پەلاماری گوندی چەخماخە-یان لەسنووری قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای كەركوك داو لەئەنجامی دروستبوونی شەڕو پێكدادانیش لەگەڵ دانیشتوانی گوندەكە، چوار كەس شەهید بوون و سێی دیكەش بریندار بوون.
میدیاكانی نزیك لە پارتی، لەسەر زاری دانیشتوویەكی گوندی چەخماخە بڵاویكردەوە، داعش هاتووەتە ناو گوندەكەو دەستڕێژی گولـلەی لە دووكانێك كردووە، كە گەنجان لێی كۆدەبنەوە.