قوباد تاڵەبانی روونكردنەوە لەبارەی رێككەوتنی گشتگیر لەگەڵ بەغدا دەدات

کوردستان

06/07/2020     ژمارەی بینراو 529

راچڵەكین

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، لەگەڵ كۆنسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم، تاوتوێی دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچە كێشە لەسەرەكان دەكات و راشیدەگەیەنێت: گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق بە‌ردە‌وام دە‌بن تا ئە‌وكاتە‌ی دەگەینە رێككەوتنێكی گشتگیر بۆ چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان.

ئەمڕۆ 6-7-2020، لەشاری هەولێر، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیكۆتینی، كۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانیی جێگری سەرۆكی حكومەت، كە وێنەیەكی بۆ راچڵەكین نێردراوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دۆخی ئەمنی ناوچەكە بە گشتی و عێراق و ناوچە كێشە لەسەرەكان بە تایبەتی كرا، ھە‌روە‌ھا گفتوگۆكانی نێوان ھە‌رێم و بە‌غدا سە‌بارە‌ت بە‌ كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان، تە‌وە‌رێكی دیكەی كۆبوونە‌وە‌كە‌ بوون.

سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ناوچە كێشە لەسەرەكان، باس لە گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كرا لە‌و ناوچانە‌ دوای ئەوەی ئەزموونی چەند ساڵی رابردوو و هەڕەشە بەردەوامەكانی داعش، دەریخست بەبێ هەماهەنگی زیاتری نێوان هەرێم و بەغدا، ئەستەمە لەڕووی ئەمنییەوە سەقامگیری لەو ناوچانە مسۆگەر بكرێت.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵە‌بانی باسی لە‌ دواین پەرەسەندنی دانووستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدای كرد و رایگەیاند: گفتوگۆكان بە‌ردە‌وام دە‌بن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق تا ئە‌وكاتە‌ی دەگەینە رێككەوتنێكی گشتگیر بۆ چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن