راچڵەكین
شارهزایهكی كورد لە وڵاتی بەریتانیا، مژدەیەك لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا رادەگەیەنێت و ئاشكراشیدەكات، دەرمانەكە لەلایەن دوو پرۆفیسۆری زانكۆی ئۆكسفۆرد-ەوە پشتڕاستكراوەتەوە.
دانا حەمە عەزیز، كە شارهزایهكی كوردە لە وڵاتی بەریتانیا، رایگەیاند: ئەمڕۆ 16-6-2020، دەرمانی Dexamethasone وەك چارەسەری بەركەوتوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە بەریتانیا ڕاگەیەندرا.
ئاماژەی بەوەكردووە، دەرمانی Dexamethasone لە كڵاسی هۆرمۆنی ستیرۆیدە و لە گلاندی adrenal cortex بەرهەم دەهێنرێت.
بەوتەی دانا حەمە عەزیز، هەردوو پرۆفێسەر (مارتن لاندرەی) و (پیتەر هۆبی) كە سەركردایەتی تیمی لیكۆڵینەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن لە زانكۆی ئۆكسفۆرد، دەرمانی (Dexamethasone) یان وەك چارەسەرێكی گرنگ بۆ بەركەوتوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاستكردەوە.
باسی لەوەشكردووە، زاناكانی بەریتانیا ڕایانگەیاند بڕێكی نزم لە چارەسەری ستێرۆید، ڕێگەیەكی گرنگە بۆ جەنگین دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و، بەڕێژەی ٣٣% ئەو بەركەوتوانە لە مردن ڕزگار دەكات، كە لەڕێگەی دەزگای میكانیكی ventilator وە هەناسە دەدەن، هەروەها بەڕێژەی ٢٠% ژیانی ئەو كەسانە ڕزگار دەكات، كە لەڕیگەی ئۆكسجینی دەستكردەوە هەناسە دەدەن .
دانا حەمە عەزیز وتیشی:" زاناكان ڕایانگەیاند كە چارەسەكە زۆر هەرزانە و تەنها پێنچ پاوەندی بەریتانی تێدەچێت و بەئاسانی لە وڵاتە هەژارەكاندا دەستدەكەوێ.