سەندیكای كارمەندانی تەندروستی سلێمانی دوا مۆڵەت دەدات بە حكومەتی هەرێم

کوردستان

13/06/2020     ژمارەی بینراو 468

راچڵەكین-

سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لەشاری سلێمانی، دوا مۆڵەتیان دا بەحكومەتی هەرێمی كوردستان تا داواكاریەكانیان جێبەجێ بكات.

ئەمڕۆ شەممە 13-6-2020 هاوژین عوسمان، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد ئەگەر بێتو لەماوەی 48 كاتكۆكی داهاتوودا حكومەت وەڵامی داواكاریەكانیان نەداتەوەو مووچە دابەش نەكات، ئەوا هەڵوێستی تریان دەبێت و مانگرتنی سەرتاسەری رادەگەیەنن.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، بەیانی ئەمڕۆ بەشێك لەكارمەندانی تەندروستی لەنەخۆشخانەكانی ناوشاری سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند و داوای پێدانی مووچەكانیان دەكەن.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن