راچڵەكین-
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دەڵێت، چاكسازی كاتێك نەببوە یاسا قسەی زۆری لەسەر دەكرا كە گوایە هەرگیز نابێتە یاسا.
جوان رۆژبەیانی نوسیوویەتی:"پڕۆژە یاسای چاكسازی لە حكومەتی هەرێمەوە ڕەوانەی پەرلەمان كرا، پیلانی زۆر داڕێژران كە نەبێتە یاسا. بەڵام نەیانتوانی بگەنە مەرامی خۆیان و پڕۆژە یاسا بوو بە یاسای ژمارە (۲) ی ساڵی ۲٠۲٠ و پەسەند كرا. "
جوان دەڵێت، هەوڵێكی زۆردرا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی یاساكە نەكات، دوبارە پیلانەكەیان سەری نەگرت.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەڵێت:" چاكسازی بوو بە یاساو كاری لەسەر دەكرێت، لەمپەر لەبەردەم ئەم یاسایە زۆر زۆرە بەڵام بە هیمەتی (مسرور بارزانی ) جێبەجێ دەكرێت و وەك جەنابیان فەرمووی ئەو كات شەریكی سەركەوتن زۆر دەبن."