راچڵەكین
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: لەماوەی سێ رۆژی جەژندا هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان و برینداربوون لە شارەكە تۆمار نەكراوە.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە میدیای فەرميی یەكێتی راگەیاندووە، لەماوەی سێ رۆژی جەژندا، هیچ رووداوێكی گەورە، كە كوشتن و برینداربوونی لێبكەوێتەوە رووینەداوە.
وتیشی:" دۆخی شاری سلێمانی ئارام بووەو هیچ رووداو و كێشەیەكی گەورە رووینەداوەو جەژن بەئارامی بەڕێوەچووە".