Mrs. Winslow's Soothing Syrup
ڕاچڵهكین-
ده‌رمانی زه‌یتی مار كه له‌لایه‌ن" كلارك ستانلی" له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی 19 داهێنراوه به ده‌رمانی هێوركه‌ره‌وه‌ی خانمه ونسلۆ" Mrs. Winslow's Soothing Syrup " ناسراوه و به‌هۆیه‌وه به‌شێك له‌و منداڵانه‌ی بۆیان به‌كارهێنراوه ساڵانه كۆچی دواییان كردوه.
له گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی هاوڵاتیان له جیهان و ئه‌مه‌ریكا له نێوان سه‌ده‌ی 19 و 20 به‌شێك له دامه‌زراوه‌كان لاوازی یاسا و چاودێری بازاڕه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانه نه‌زانراوه‌كانیان قۆستۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاری بهێنن.
یه‌كێك له‌و ده‌رمانانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا به‌كارهێنراوه هۆشبه‌ری جۆری مۆرفین بووه كه ڕاسته‌وخۆ كار له مێشك و ده‌ماخ ده‌كات، ساڵی 1845 هه‌ردوو بازرگانی ده‌رمان" جرمای كۆرتیس" و هاوڕێكه‌ی" بنیامین بركینز" له شاری بنگۆر له ویلایه‌تی ماین ی ئه‌مه‌ریكی جۆرێك ده‌رمانی جیاوازیان به‌ناوی" گیراوه‌ی هێوركه‌ره‌وه‌ی خانمه ونسلۆ" یان به‌رهه‌مهێنا كه یارمه‌تی منداڵیداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر بخه‌ون.
له ماوه‌ی ڕیكلامكردن بۆ ئه‌م ده‌رمانه بازرگانێكی ده‌رمان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه ئه‌م ده‌رمانه‌ی كه بههێوركهرهوهی منداڵان ده‌فرۆشرێت و به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه له ناویدا" سلفاتی مۆرفین و ئه‌فیون و كاربۆناتی سۆدیۆم و ئه‌مۆنیۆم" هه‌یه و ئه‌و كاته‌ی ده‌چنه له‌شه‌وه لێدانه‌كانی دڵ خاوده‌كه‌نه‌وه و مرۆڤ توشی خه‌مۆكی ده‌كه‌ن و ووزه له له‌شی مرۆڤ ده‌بڕن.
ساڵی 1911 كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریان له به‌كارهێنانی ئه‌م دهرمانهداوه و به بكوژی منداڵان ناویان بردوه و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه به‌هۆی ئه‌م ده‌رمانه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و فرۆشتنی ئه‌م ده‌رمانه هه‌تا ساڵی 1930 به‌رده‌وام بووه و دوای ئه‌وه قه‌ده‌غه‌ی به‌كارهێنانی كراوه.