راچڵەكین
یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا خولی پلە یەكی یانەكانی ئەو وڵاتە ناسراو بە لالیگا دەستپێبكاتەوە، یەكەم یاریش لەنێوان هەردوو یانەی ریال بیتیس و سیڤیلیا ئەنجام دەدرێت.
بەگوێرەی هەواڵێكی رادیۆی كادینا كوب-ی ئیسپانی، بڕیارە خولی لالیگا لە رۆژی 19-6-2020 دەستپێبكاتەوە، ئەمەش دوای راگرتنی یارییەكان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەو سەرانسەری جیهاندا.
ئەمەش لەكاتێكدایە یانەكانی خولی پلە یەكی ئیسپانی، لە هەفتەی رابردووەوە گەڕاونەتەوە بۆ مەشق و راهێنەكانیان وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنەوەی یارییەكان.
لەئێستادا یانەی بەرشەلۆنە لە ریزبەندی خولەكە دێت بە كۆكردنەوەی 58 خاڵ، بە دوو خاڵ لەپێش یانەی ریال مەدریدی ركابەری دێت.