هەڵەبجە؛ نوێژی جەژن ئەنجامدەدرێت

کوردستان

21/05/2020     ژمارەی بینراو 525

راچڵەکین- کامەران کەریم

بەڕێوەبەری ئەوقافی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان نوێژی جەژن لە مزگەوتەکان ئەنجامدەدرێت.

ئارام شێخ جەمال، ئەمرۆ پێنج شەممە 21-5-2020 لە لێدوانێکدا بە راچڵەکین-ی ڕاگەیاند:" دوامان لە مامۆستایانی ئاینی کردووە کە رۆژانە رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان لە ناو مزگەوتەکان جێبەجێ بکرێت بۆ زیاتر پاراستنی تەندروستی گیانی نوێژ خوێنان، لە رێگەی بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە داوا لە هاووڵاتییان و نوێژ خوێنان بکرێت کە پابەندی رێنمایییە تەندروستیەکان بن." 

باسی لەوەشکرد :" بە هۆی راگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژنی رەمەزان داوامان لە مامۆستایان کردووە ئامۆژگاری هاووڵاتیان بکەن کە لە ماڵەکانیان بمێنەوە، لە رێگای تەلەفون و کورتە نامە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پیرۆزبایی لە دۆست و ئازیزانیان بکەن."

دەشڵێت:" نوێژی جەژن سوننەتێکە و موسوڵمانان دەتوانن لە ماڵەکانی خۆیاندا ئەو سوننەتە بە ئەنجام بگەیەنن، ئەگەر نا مامۆستایانمان ئاگادارکردووەتەوە بە پێی رێنماییەکان نوێژی جەژن لە مزگەوتەکاندا ئەنجام بدەن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن