گیراوەیەک بۆ ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە

تەندروستی

14/05/2020     ژمارەی بینراو 724

راچڵەکین-

د.بینایی کامەران، پسپۆڕی زانستی خۆراک باس لە ئامادەکردنی گیراوەیەک دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە.

ئە پزیشکە چۆنێتی ئامادەکردنی گیراوەکەی خستووەتەڕوو ئیوەش دەتوانن لە ماڵەوە ئامادەی بکەن و بەکاریبهێنن ئەگەر پەستانی خوێنتان بەرزە یان ( نەخۆشی زەختیان هەیە، high blood pressure ):_
_۱/۲ چەوەنەری سور ورد بکرێت بە کاڵی(بەستوو یان فرێش)
_ئاوی یەک لیمۆ
_ کەمێک لاسکی کەرەوز celery
_یەک خەیار
_ یەک کەوچک چا تۆوی کەتان
_۳_٥ دانە شلیک یان لەتێک مۆز یان گێزەر
_٥_۱٠ گەڵای سپێناغ بە کاڵی ( فرێش یا بەستو)
_ یەک دانە سیر( دەتوانرێت تێی نەکرێت)
_ پارچەیەک زەنجەفیل تەڕ( دەتوانرێت تێی نەکرێت)
_ یەک پەردا خ ئاو ( یان ئاوی ناو گوێزی هندی فرێش ئەگەر بەردەست بووcoconut water )
هەموو شتەکان وورد بکرێت و بکرێتە ناو عەصارەی دروستکردنی شەربەت لەگەڵ ئاوەکەدا بکرێتە شەربەت و بخورێتەوە بەیانیان یان عەسران پێش خواردن
بە پێی ئارەزوو دەتوانرێت هەفتەی ۳_٥ جار بکرێت و بخورێتەوەـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن