بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی كۆنفرانسی سبەینێ پەیامێك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 150

راچڵەكین -

بزوتنەوەی گۆڕان (گردی زەرگەتە) هەڵوێستی خۆی لەبارەی كۆنفرانسی سبەینێ ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: لە رۆژی 5-4-2025 كۆنفرانسمان بەستووەو تا وەڵامی كۆنفرانسەكە وەرنەگرینەوە، كۆنفرانسی سبەینێ خەوشی یاسایی لەسەرە و دڵنیاشین سبەینێ نیسابی یاسایی تەواو نابێت.

لە پەیامەكەیدا بزوتنەوەی گۆڕان هۆشداریشی بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق داوە لە هەر دەستێوەردانێكی نایاسایی و جەختی لەوەشكردووەتەوە كە بەرپرسیارێتی یاسایی سەبارەت بە ڕێژەی یاسایی كۆنفرانسەكە دەخەنە ئەستۆی كۆمسیۆن و رێگە بە هیچ جۆرە یاسشكێنییەك نادەن.

دەقی پەیامەكە:

پەیامێك بۆ ڕای گشتی لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە سەبارەت بەكۆنفرانسی ڕۆژی ٢٦ی ٤ی ٢٠٢٥ كە بڕیارە ئەنجام بدرێت

لێرەوە بە هەمو لایەكی ڕادەگەیەنین كە بزوتنەوەی گۆڕان پێشتر لەڕۆژی ٥ی ٤ی ٢٠٢٥ كۆنفرانسی دامەزراندنی خۆی ئەنجام داوە. ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان بە شێوەیەكی قانونی داوای پەسەند كردنی كۆنفرانسی ٥ی ٤ی ٢٠٢٥مان كردوە، چاوەڕوانین بە ئەرێنی وەڵام بدرێتەوە. سەرەڕای ئەمەش بە بریارێكی كۆمسیۆن سبەینێ بۆ كۆنفرانسێكی نوێ دانراوە كە لەڕوی یاساییەوە تا وەڵامی كۆنفرانسەكە وەرنەگرینەوە، كۆنفرانسی ٢٦ی ٤ی ٢٠٢٥خەوشی قانونی لەسەرە و لەم ڕوەوە دڵنیاین سبەینێ نیصابی قانونی تەواو نابێت.

پابەندی خۆمان بە هەمو ڕێكارێكی یاسایی ڕادەگەیەنین. لێرەوە بەڕای گشتی ڕادەگەیەنین بەپێی یاسا دەبێت (١٠٦٤) كەس لە ئەندامانی دەستەی گشتی بە بەڵگەنامەی فەرمی ئامادەبن. بۆیە بەرپرسیارێتی یاسایی سەبارەت بە ڕێژەی یاسایی (نصاب القانونی) دەخەینە ئەستۆی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و دەبێت خۆی دوور بگرێ لە هەر دەستێوەردانێكی نایاسایی. 

ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە چاودێری بەرێوەچونی كاروبارە یاساییەكان دەكەین و رێگە بە هیچ جۆرە یاسشكێنیەك نادەین.

بزوتنەوەی گۆڕان
٢٥ی ٤ی ٢٠٢٥

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن