پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون بۆ 200 ملیۆن دینار زیاد دەكرێت

ئابوری

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 315

راچڵەكین -

بانكی رەشید پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون لە 150 ملیۆن دینارەوە بۆ 200 ملیۆن دینار زیاد دەكات، قەرزەكەش ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە مووچەكانیان لەو بانكە تەوتین كراوە.

بانكی رەشید لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیاردرا بە زیادكردنی قەرزی نیشتەجێبوون بۆ 200 ملیۆن دینار، كە پێشتر برشەكەی 150 ملیۆن دینار بووە.

بانكەكە روونیكردووەتەوە، پێدانی ئەو قەرزە بەمەبەستی كڕینی پارچە زەوی، یان شوقە و خانووە، ئەمەش وەك ئاسانكارییەك بۆ فەرمانبەران تاوەكو ببنە خاوەنی یەكەی نیشتەجێبوونی خۆیان، تەنها ئەو فەرمانبەرانەش لە وەرگرتنی قەرزەكە سوودمەند دەبن كە مووچەكانیان لە بانكی رەشید تەوتین كراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن