نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان
راچڵەكین -
نێچیرڤان بارزانی، سەردنی رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەكات و سبەینێ بە نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان و عیراق، بەشداری لە رێوڕەسمی ماڵئاواییكردن لە پاپای ڤاتیكان دەكات.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 25-4-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ بەشداری لە ڕێورەسمی ماڵئاواییكردن لە پاپای ڤاتیكان، بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێدەكەوێت.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی كە لە هەمان كاتدا نوێنەرایەتیی عیراقیش دەكات، سبەی شەممە لە ڤاتیكان لە رێوڕەسمی فەرمیی ماڵئاواییكردن لە پاپا فرەنسیس، بەشدار دەبێت كە لە سەرانسەری جیهانەوە، بەشداریی تێدا دەكرێت.
رۆژی دووشەممە 21-4-2025، پاپا فرەنسیس، پاپای ڤاتیكان بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، بڕیارە سبەینێ بە ئامادەبوونی دەیان سەركردەی جیهان، لە رێوڕەسمێكدا بەخاك بسپێردرێت.