راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 19 تا 25-4-2025 ، بڕی (10) ملیارو (607)ملیۆن و (221)هەزار و (685)دینار بووە، لە (84%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (16%)ی بەشێوەی چەك بووە .
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 14.739% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی 1ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 12 تا 18-4-2025 بریتیی بوو لە (12) ملیارو (440) ملیۆن و (911) هەزارو (667) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.