راچڵەكین-
حووسییەكانی یەمەن ڕایانگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا، شەش ھێرشیان كردووەتە سەر پارێزگاكانی عەمران (باكوور) و مەئرەب (ڕۆژھەڵات)ی یەمەن.
كەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەكان بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا، چوار ھێرشیان كردووەتەوە سەر پارێزگای مەئرەب و ناوچەی مەدغیل-یان سەربە پارێزگاكە كردووەتە ئامانج.
كەناڵەكە ئاماژەی بەوەكردووە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا لە دوو ھێرشی دیكەدا، ناوچەی حەرف سوفیان-یان سەربە پارێزگای عەمران، كردووەتە ئامانج.
تا ئێستا سوپای ئەمریكا، ھیچ ڕاگەیاندراوێكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە. هاوكات زیانەكانی ئەو هێرشە ئاسمانیانە ئاشكرا نەكراون.