راچڵەكین-
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە كوردستان دەڵێت، نابێت گروپێك بۆ خۆیان لەدەشتو دەردا مەراسیمی جومعە ئەنجام بدەن، ئەگەر كردیان "نوێژەكەیان بەتاڵە."
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە حوكمی ئەنجام نەدانی نوێژی هەینی لە كاتی سەیران و گەشتدا و لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "نوێژی هەینی فەرزی عەینە لەسەر هەموو پیاوێكی باڵغی عاقڵی نیشتەجێی موسڵمان، بۆیە نابێت گروپێك بۆ خۆیان لەدەشت و دەردا مەراسیمی جومعە ئەنجام بدەن، ئەگەر كردیان نوێژەكەیان بەتاڵە"
ئەوەش هاتووە؛ "وەك خوای میهرەبان لە قورئانی پیرۆزدا فەرموویەتی: (ێاأَیُّهَا اڵّژِینَ ێمَنُوا إِژَا نُودِێ لِلصَّڵاەِ مِنْ ێوْمِ الْجُمُعَەِ فَاسْعَوْا إِڵی ژِكْڕ الڵّهِ ۆژَرُوا الْبَیْعَ)".
ئەنجومەنی باڵای فەتوا جەختی كردووەتەوە، هەر كەسێك لەدوای نوێژی بەیانی لە شار دەرچوو، نوێژی هەینی لەسەر واجب دەبێت، بۆیە دەبێت یان سەرلەبەیانی رۆژی جومعە سەفەر نەكات و بیخاتە پاش ئەنجامدانی نوێژەكە، یان لە رێگەدا لە مزگەوتێك یان لە مزگەوتی گوند و شارەدێكان كە مۆڵەتی فەرمییان هەیە، بەشداری مەراسیمی نوێژی جومعە بكات.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە كوردستان دەڵێ: "یەكێك لە مەرجەكانی ئەنجامدانی نوێژی هەینی پێویستە لە مزگەوتێكدا بێت كە لەناو ئاوەدانی نوێژخوێنەكاندا بێت و رەزامەندی فەرمی هەبێت، بۆیە نابێت گروپێك بۆ خۆیان لەدەشتو دەردا مەراسیمی جومعە ئەنجام بدەن، ئەگەر كردیان نوێژەكەیان بەتاڵە".
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەنجومەنی باڵا داوای لە موسڵمانان كردووە كە هەروەك چۆن گرنگی دەدەن بە عیبادەتەكانیان، بە هەمان شێوە گرنگی بدەن بە پارێزگاریكردن لە ژینگە جوانەكەی كوردستان.