هەولێر.. دوای سێ ساڵ لە كوشتنی هاووڵاتییەك پۆلیس بكوژەكەی دەستگیركرد

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 161

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە سێ ساڵ لەمەوبەر دوای ئەنجامدانی تاوانێكی كوشتن، بەرەو دەروەی هەرێمی كوردستان هەڵاتبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، دوای ئەوەی سێ ساڵ پێش ئێستا تاوانێكی كوشتن لە شاری هەولێر ئەنجام درا، تۆمەتبارەكە رایكرد بۆ دەرەوەی شاری هەولێر و هەرێمی كوردستان.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، رووداوەكە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەنێوان چەند كەسێك بووە، لە ئەنجامی دەمەقاڵێ، توندوتیژیی لێكەوتەوە و چەك بەكار هات و تەقە كرا، بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و تۆمەتبارەكەش هەڵات، بەڵام بەهۆی ئەوەی پۆلیس بە وردی چاودێریی تۆمەتبارەكەی دەكرد، دوای گەڕانەوەی بۆ شاری هەولێر، لەلایەن هێزەكانمانی پۆلیسەوە دەستگیر كرا، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا تۆمەتبارەكە چەكی جۆری كڵاشینكۆف و دەمانچەی پێبوو و دەستیان بەسەردا گیرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن