ڕاچڵەکین سپۆرت -
خولیۆ سالیناس یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە لەبارەی شێوازی یاریکردنی چاوەڕوانکراو لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لەنێوان بارسا و ڕیال مەدرید لێدوانێکی دا.
سالیناس وتی؛
"کلیلی یارییەکە هەمیشە ئاڵۆزە، بەرشەلۆنە کۆنترۆڵی یاریگا دەکات، بەڵام هەموو هێرشێکی هەڵگەڕاوەی یانەی ڕیال مەدرید بەتایبەت لەگەڵ ڤینیسیۆس زیانی گەورە دەگەیەنێت، ئەم یاریزانانە گرنگی بە یاری تیمی نادەن، چونکە ڕیال دواجار پشت بە پەلەکردن دەبەستێت.
سالیناس وتیشی:
"ئەوان وەک بۆکسێنەر وان، دەتوانیت بە باشی لەناو حەلەبەکەدا بەرامبەریان بجوڵێیت، بەڵام لە کۆتاییدا یەک لێدان دەتوانێت تێکت بشکێنێت."
ڕۆژی شەممە لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە نێو یاریگا لا کارتۆخا هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.