ماوەی دوورکەوتنەوەی کاماڤینگا ئاشکرابوو

وەرزش

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 248

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی ڕیال مەدرید لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئیدواردۆ کاماڤینگای یاریزانی فەرەنسی تووشی دڕانێکی تەواو بووە لە ماسولکەی ڕانی لە قاچی چەپیدا.

لە ئێستادا یانەی ڕیال مەدرید یارییە چارەنووسسازەکانی کۆتایی ئەم وەرزەی هەیە کە چاوەڕێی دەکات، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ڕووبەڕووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە، ئەمە جگە لەوەی ڕکابەری لەگەڵ بارسا دەکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا. بێگومان لۆس بلانکۆس لە جامی جیهانی یانەکاندا یاری دەکات کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە دڵنیاییەوە کاماڤینگا بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دوو مانگ و نیو لە تیپەکەدا ئامادە نابێت.

کاماڤینگای فەرەنسی لە ماوەی ئەم وەرزەدا بەشداری ناکات، هەروەها لە جامی جیهانی یانەکاندا بەشداری ناکات، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای وەرزی نوێدا بگەڕێتەوە یاریگاکان.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن