ڕاچڵەکین سپۆرت -
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید بڕیارێکی گرنگی دا پێش یارییەکەی ئیل کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە کە بڕیارە ڕۆژی شەممە لە یاریگای لاکارتۆخا بەڕێوەبچێت.
ڕیال مەدرید لە شەڕێکی سەختدا ڕووبەڕووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە بۆ دیاریکردنی پاڵەوانی ئەم وەرزەی جامی شای ئیسپانی، کە بڕیارە لە سیڤیلیە بەڕێوەبچێت.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کە ئەنچیلۆتی بڕیاریداوە ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکەی بەرشەلۆنە زیاتر بکات، بە ئەنجامدانی دوو مەشق و ڕاهێنان لە ڕۆژی هەینیدا، کە پێشتر تەنها یەک ڕاهێنانیان ئەنجامدەدا.
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ڕیال مەدرید بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لەشاری وەرزشیەکەی مەشق و ڕاهێنان دەکات، بە تایبەتی لە کاتژمێر 11:00 بەکاتی ناوخۆی مەدرید، دواتریش تیپەکە لە کاتژمێر 8:00ی شەو لە یاریگای لا کارتوخا ڕاهێنان دەکات، کە یارییەکە لەوێ بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی تیپەکە گەشت دەکات بۆ شاری ئەندەلوس.