راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە نوێكردنەوەی پاسپۆرتی ئەو هاوڵاتیانەی لەدەرەوەی عیراق و هەرێمی كوردستان نیشتەجێن" بەهیچ جۆرێك كار بە ( صورە قەیدی ئەلیكترۆنی) ناكرێت."
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025 بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی تاراوگە دەكەین كە لە دەرەوەی عیراق و هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، بۆ دەركردن و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێك كار بە " صورە قەیدی ئەلیكترۆنی" ناكرێت، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدڕاڵی كاركردن بە (صورە قەیدی ئەلیكترۆنی) ڕاگیراوە."
ئەوەش روونكراوەتەوە:" تەنها بە(كارتی نیشتمانی) دەتوانن مامەڵەكانیان رایی بكەن، وە پێویستە لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان مۆڵەتی 30 ڕۆژ وەرگرن لەبەرئەوەی تەواو بوونی كارتی نیشتیمانی ماوەكەی (20 بۆ 30) ڕۆژی پێدەچێت ."