راچڵەكین -
هێزەكانی پاسەوانی سنووری چەندین كۆچبەری بیانی لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر دەكەن، كە بەشێوەیەكی نایاسایی هاتبوونە ناو خاكی هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی لیوای سێ-ی سەر بە پاسەوانی سنوور لەناوچەیەكی سەر بە پارێزگای سلێمانی، 22 هاووڵاتی بیانییان دەستگیركرد، كە بەشێوەیەكی نایاسایی هاتبوونە ناو خاكی هەرێمی كوردستان.
وەزارەتەكە بەبێ ئاشكراكردنی ناسنامەو رەچەڵەكی كۆچبەرە دەستگیركراوەكان، تەنها ئاماژەی بەوەكردووە كە رێكاریی یاسایی بەرامبەر كۆچبەرەكان كراوەو دوای تەواوبوونی رێوشوێنەكان، دیپۆرتی وڵاتەكانیان دەكرێنەوە.