راچڵەكین -
حكومەتی ئیسرائیل لە بڕیارێكی تاكلایەنەدا ژمارەیەك زیندانیكراوی دیكەی فەلەستینی ئازاد دەكات، كە دوو ژن لەنێو ئازادكراوەكاندان، ئەمەش دوای دوو هەفتە لە ئازادكردنی دەیان زیندانیكراوی دیكە، كە هەندێكیان بە زیندانیی هەتاهەتایی حوكمدرابوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12 زیندانیكراوی فەلەستینی، كە دووانیان ژنن، لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادكران و لەشاری دێر ئەلبەلەح-ی كەرتی غەززە، رادەستی كەسوكاریان كرانەوە.
تائێستا حكومەتی ئیسرائیل هیچ راگەیەندراوێكی لەبارەی هۆكاری ئازادكردنی ئەو ژمارە زیندانیكراوەی فەلەستین بڵاونەكردووەتەوەو هۆكارەكەی ئاشكرا نەكردووە.
ئەمە دووەم پرۆسەی ئازادكردنی بەكۆمەڵی زیندانیكراوی فەلەستینییە لەدوای كۆتایی هاتنی ئاگربەست لە غەززە، رۆژی 10ی ئەم مانگەش حكومەتی ئیسرائیل نزیكەی 80 زیندانیكراوی فەلەستینی ئازادكرد و رەوانەی شاری خان یونس-ی كەرتی غەززەی كردنەوە.