وێنە.. ئەرشیف
راچڵەكین -
سوپای رووسیا بە مووشەك و درۆن هێرشی كردە سەر كیێڤ-ی پایتەختی ئۆكراینا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش، هێرشە دەیان كوژراوو برینداری لێكەوتووەتەوە.
حكومەتی ئۆكراینا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو سوپای رووسیا هێرشێكی گەورەی ئاسمانیی كردە سەر كیێڤ-ی پایتەخت و بە دەیان مووشەكی بالیستی و درۆن، 13 ناوچەی جیای پایتەختی بۆردومان كرد.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی كە لەلایەن خزمەتگوزاریی فریاگوزاری سەربە حكومەتی ئۆكراینا بڵاوكراوەتەوە، لەئەنجامی هێرشەكاندا 9 كەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە 70 كەی دیكەش بریندار بوون، تیمەكانی بەرگریی شارستانییش سەقاڵی رزگاركردنی ئەو هاووڵاتییانەن كە بەهۆی بوردومانەكانەوە كەوتوونەتە ژێر داروپەردووی چەند باڵەخانەیەكی رووخاو.