راچڵەكین-
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەریەك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە كۆدەبێتەوە.
ئێوارەی چوارشەممە 23ی نیسانی 2025 ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەرێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، گەیشتە هەرێمی كوردستان، هەر دوێنێ زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا.
بەگوێرەی زانیارییەكان، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025 وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەشاری هەولێر لەگەڵ هەریەك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە كۆبێتەوە.
ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەر لەسەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا-ی كردو لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی عیراق كۆبوەوە.