ئەو یارییانەی لیڤاندۆڤسکی ناتوانێت لەگەڵ بەرشەلۆنە یاریی بکات

وەرزش

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 626

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئەو یارییانەی ئاشکرا کرد کە ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی لە ماوەی چارەنووسسازەکەی ئەم وەرزەدا بەشداری چەند یارییەکی بەرشەلۆنە ناکات.

ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە بڵاویکردووەتەوە، لیڤاندۆڤسکی تووشی پێکان بووە لە ڕانی چەپی و بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، کە ئەگەری هەیە کەمتر لە دوو هەفتە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

سپۆرت ئاماژەی بەوەشکرد، بەدڵنیاییەوە لیڤاندۆڤسکی لە چوار یاری لە ڕکابەرییە جیاجیاکاندا یاری ناکات، دەستپێدەکات لە یارییەکەی بەرامبەر ڕیال مایۆرکا لە خولی ئیسپانیا، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، پاشان یارییەکەی ئیل کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیال مەدرید لە یاری کۆتایی جامی پاشای ئیسپانیا، ڕۆژی شەممەی داهاتوو، لە یاریگای لا کارتوخا لە شاری سیڤییا.

لیڤاندۆڤسکی بۆ یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان لە 30ی نیساندا ئامادە نابێت، ئامادەنەبوونیشی بۆ یارییەکەی لالیگا بەرامبەر ڕیال ڤایادۆلید لە 3ی ئایاردا درێژدەبێتەوە.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەگەری کەمێک هەیە بۆ ئەوەی لیڤاندۆڤسکی بگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی بارسا لە یاریی گەڕانەوە بەرامبەر ئینتەرمیلان لە 6ی ئایاردا، ئەگەر بارسا سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی، ئەوا ئامادە دەبێت بۆ یارییەکەی میونشن لە 31ی ئایاردا.

ئەمەش بەو مانایەیە کە لە باشترین حاڵەتدا ڕەنگە لیڤاندۆڤسکی ئامادەبێت بۆ یاریکردن لە سان سیرۆ بەرامبەر ئینتەرمیلان و ئەگەر گەڕانەوەی لە دەرەوەی ئەو وادەیە دوابکەوێت، ئەوا دەکرێت بۆ کلاسیکۆی لە لالیگا بەرامبەر ڕیال مەدرید لە ١١ی ئایاردا ئامادەبێت .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن