بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر بەرزبوەوە

ئابوری

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 657

راچڵەكین-

بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕی ئاڵوۆڕی دراوەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبوەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی نیسانی 2025 بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی نرخێكی نوێی تۆماركردو بەرزبوەوە، بەجۆرێك لەئێستادا 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 146 هەزارو 550 دینای عیراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكاندا 100 دۆلار بە 147 هەزارو 250 دینار مامەڵەی پێوە دەكرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن