راچڵەكین-
بێژەرێكی ژن كەهاوكات بەرهەمهێنەرێكی هونەرییە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی میسر بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا.
میدیاكانی میسر بڵاویانكردووەتەوە، سارە خەلیفە كەیەكێكە لە بەرهەمهێنەری هونەری و پێشتر لەچەند كەناڵێكی ئاسمانی میسر كاری بێژەری و پێشكەشكاری كردووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكان بە تۆمەتی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە.
بەگوێرەی ئەو میدیایانە بێت، سارە لە ئاپارتمانەكەی خۆی لەناوچەیەكی خودا پێداوانی قاهیرە دەستگیركراوە، دوای هەبوونی زانیاری لەسەر مامەڵەكردن بەماددەی هۆشبەر لەناو هەمان ئاپارتماندا.
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوكراوەكان، سارە لە ئاپارتمانەكەی خۆیدا بازرگانی بەماددەی هۆشبەر كردووەو ئەو كەسانەی لێیان كڕیوە هەر لەوێ سەردانیان كردووە.
سارە خەلیفە لەدایكبووی ساڵی 1994ی قاهیرە-یە، هاوسەری پێشووی مەحمود عەبدولمونعیم ناسراو بە " كەهرەبا" یاریزانی دیاری یانەی ئەهلی و هەڵبژاردنەی میسر بووە. پێشتر لەچەند كەناڵێكی ئاسمانی كاریكردووەو دواتر رووی لەكاری بەرهەمهێنانی هونەری كردووە.
سارە خەلیفە
سارە خەلیفەو كەهرەبای هاوسەری پێشووی