گەشتیارێك بە نزیكەی 5 هەزار حەبی هۆشبەرەوە دەستگیر دەكرێت كەلە "كۆسەرە"دا شاردوویەتییەوە

عێراق

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 254

راچڵەكین-

لەیەكێك لەدەروازە سنورییەكانی نێوان عیراق و ئێران، گەشتیارێك دەستگیركرا كە نزیكەی 5 هەزار حەبی هۆشبەری لە " كۆسەرە"یەكدا شاردبوەوە.

ئەمڕۆ هەینی 18 ی نیسانی 2025، دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو گەشتیارە لە دەروازەی سنووری شەملاچە لە نێوان پارێزگای بەسرە و پارێزگای خوزستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، دەستگیركراوە.  
 
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو گەشتیارە بیانییە و چوار هەزار و 575 حەبی هۆشبەری لە ئامێری كۆسەرەدا شاردووەتەوە بۆ ئەوەی دزەی پێ بكات بۆ ناو خاكی عیراق.

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكە كراوەتەوەو رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكان كراوە لەبەسڕە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن