پشووەكەی جەژنی قیامە كرا بە سێ رۆژ.. نوێكراوەتەوە

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1172

راچڵەكین -

حكومەتی هەرێم پشووی جەژنی قیامەی مەسیحییەكان لە یەك رۆژەوە بۆ سێ رۆژ زیاد دەكات و بڕیاریدا پشووەكە رۆژانی یەكشەممەو دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بگرێتەوە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممە، 20 و 21 و 22 ی نیسانی 2025، بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (د.خ.)، تەنیا بۆ پێكهاتەی مەسیحییەكان لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێ و رۆژی چوارشەممە، 23ی نیسان دەوام دەستپێدەكاتەوە.

پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاندبوو كە بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە، تەنیا رۆژی یەكشەممە 20ی نیسان پشووی فەرمییە بۆ مەسیحییەكان لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن