وەزیری نەوت زانیاری لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم ئاشكرا دەكات

عێراق

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 231

راچڵەكین -

وەزیری نەوتی عیراق زانیاری نوێ لەبارەی هەوڵەكانی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەبێتە مایەی زیاتربوونی داهاتی گشتی عیراق.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق، لەمیانی بەشداریكردنی لە پانێڵێكی دیداری سلێمانی، رایگەیاند: لە گفتوگۆداین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و هیوادارین لەوبارەیەوە بگەیەنە رێككەوتن.

وتیشی:" لەئێستادا هەرێمی كوردستان رۆژانە 280 هەزار بەرمیل بەرهەمدەهێنێت، بەڵام لە بودجەی گشتیدا 400 هەزار بەرمیل نەوت دیاریكراوە كە پێویستە هەرێمی كوردستان بەرهەمی بهێنێت".

لەبارەی بەربەستەكانی بەردەم گەیشتن بە رێككەوتنیش، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: بڕی 16 دۆلار بۆ تێچووی هەر بەرمیلێك نەوتی هەرێم دیاریكراوە، بەڵام دەزانین كە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێمی كوردستان بەهۆی هەڵكەوتە جوگرافییەكەیەوە، زیاترە.

حەیان عەبدولغەنی ئاشكرایكرد كە حكومەتی عیراق پلانی هەیە بەرهەمی نەوت زیاتر بكات، وتی:" دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمیش دەبێتە مایەی زیاتربوونی داهاتی گشتی عیراق".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن