راچڵەكین-
238 خێزانی عیراق لەكەمپی هۆل-ەوە گەڕێندرانەوە وڵاتی خۆیان و لە كەمپی هیوا (جەدعە) لە باشووری شاری موسڵ جێگیركران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی نیسانی 2025 عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، ئێوارەی سێشەممە 238 خێزانی عیراقی كەلە 856 كەس پێكهاتوون، لە كەمپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە.
وتیشی، تائێستا لەرێی 25 كاروانەوە نزیكەی 15 هەزار كەس لە كەمپی هۆل-ەوە گەڕێندراونەتەوە عیراق و هێشتا هێندەی ئەو ژمارەیەش ماوە كە بگەڕێندرێنەوە. گەڕێندراونەتەوە و نزیكەی 15 هەزاری دیكە ماون بگەڕێندرێنەوە. وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
كەمپی هۆل، دەكەوێتە پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان و لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)دایە. بەشێكی زۆری نیشتەجێی كەمپەكە ژن و منداڵی چەكدارانی پێشووی داعشن.
كەمپی جەدعە كە ئێستا پێی دەگوترێت ئەمەل (هیوا) دەكەوێتە سنووری شارۆچكەی گەیارە لە پارێزگای نەینەوا. كەمپەكە ساڵی 2021 بۆ وەرگرتنی كەسوكاری چەكدارانی داعشی عێراقی دروستكرا.