ڕائول ئامۆژگاری ئاسینسیۆ دەکات

وەرزش

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 166

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕائول گۆنزالێزی ڕاهێنەری کاستیلا و ئەفسانەی ڕیال مەدرید پێش یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ لەگەڵ ڕائول ئاسێنسیۆی بەرگریکاری لاو قسەی کرد.

ڕائول لە قسەکانیدا بۆ ئەو یاریزانە لاوە، جەختی لەسەر گرنگی تەرکیزکردنی دەروونی کردەوە و وتی: ئەگەر بمانەوێت بگەڕێینەوە، دەبێت بە عەقڵمان یاری بکەین.

ڕائول کە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئەو یاریزانە لاوە هەیە، متمانەی تەواوی خۆی بە توانای تیپەکە دەربڕی بۆ گەڕانەوەیەکی تر لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەڵام جەختی لەسەر پێویستی یاریکردنی زیرەک کردۆتەوە بەرامبەر تیپێکی ڕێکخراو وەک ئارسیناڵ.

ئاسێنسیۆ پێشتر جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی شاهانەکان مسۆگەر کردووە و پاڵنەرێکی تەواو دەبێت، ئەمەش بەهۆی متمانەی ئەنچیلۆتی و کەشوهەوای بێرنابیۆ کە دەتوانێت لە خولەکی یەکەمەوە جیاوازی دروست بکات.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن