مان یونایتد دوو یاریزانی دەفرۆشێت

وەرزش

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 112

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی کە تایبەتە بە هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان، ڕایگەیاندووە هەردوو یاریزان تۆم هیتۆن و جۆنی ئیڤانس لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا مانچستەر یونایتد بەجێدەهێڵن.

جۆنی ئیڤانسی تەمەن 37 ساڵ لە هاوینی 2023 گەڕایەوە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد و بەشێکی وەرزی ڕابردوو بە بەردەوامی بەشداری کرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.

لە کاتێکدا تۆم هیتۆن گۆڵپارێزی دێرین لە هاوینی 2021 گەڕایەوە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد.

گرێبەستەکانی ئەو دووانە لە هاویندا کۆتایی دێت، ئیدارەی مانچستەر یونایتدیش بەگوێرەی ڕۆمانۆ بڕیاریداوە کە تۆم هیتۆن و ئیڤانس لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە جێبهێڵن.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕوونیشیکردەوە کە مانچستەر یونایتد ئارەزووی فرۆشتن و ڕزگاربوونی لە یاریزانە نەخوازراوەکان دەکات بۆ ئەوەی ڕێگە بە یانەکە بدات گرێبەست لەگەڵ یاریزان تر بکات کە لە ماوەی داهاتوودا سوودی بۆ تیپەکە دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن