ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 10ی شەو بە کاتی کوردستان بەرشەلۆنە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند دەکات.
یاریی چوون بەرشەلۆنە بە بردنەوەیەکی گەورو و بە ئەنجامی 4-0 شکستی بە دۆرتمۆند هێنا و تا ڕادەیەک سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر کردووە.
ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی بەرشەلۆنە و بروسیا دۆرتمۆندی ئاشکراکرد کە بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
بەرشەلۆنە:
گۆڵپارێز: چیزنی
هێڵی بەرگری: کوندێ، ئاراوخۆ، کۆپارسی، جیرارد مارتن
هێڵی ناوەڕاست: دی یۆنگ، پێدری، گاڤی
هێڵی هێرشبردن: لامین یامال، لیڤاندۆڤسکی، ڕافینها
بوروسیا دۆرتمۆند:
گۆڵپارێز: کۆبیل
هێڵی بەرگری: سولێ، ئێمری جان، ئەنتۆن
هێڵی ناوەڕاست: گڕۆس، نمێشا، ڕیسۆن، چوکویمێکا، سڤێنسۆن
هێڵی هێرشبردن: گویراسی، بایر