یانەی دهۆك یاری كۆتایی جامی كەنداو ئەنجام دەدات

وەرزش

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 114

راچڵەكین-

بۆ یەكەمجار لەمێژووی یانەكانی هەرێمی كوردستان، یانەی دهۆك یاری كۆتایی جامی كەنداو ئەنجامدەدات و هەلێكی مێژوویی و ناوازەی لەبەردەمدایە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە.

بڕیارە كاتژمێر 19:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025 یانەی دهۆك لەیاریگای خۆیی و لەبەردەم هاندەرانیدا، لەیاری گەڕانەوەی كۆتایی جامی كەنداودا میوانداری یانەی قادسیە-ی كوێت بكات.

دهۆك یەكەم یانەی كوردستان و عێراقە بگاتە یاریی كۆتایی جامی كەنداو و پێشتر هیچ یانەیەكی عێراق نازناوەكەی نەبردووەتەوە.
 
بۆ ئەم یارییە نزیكەی 23 هەزار بلیت فرۆشراون، هەزاران هاندەر لە دهۆك، كوردستان و عێراق چاوەڕێی ئەم یارییە مێژووییە دەكەن و لە سەنتەری شاری دهۆك دوو شاشەی گەورە دادەنرێن و هەموو كافێ و رێستورانتەكانیش ئەم یارییە مێژووییە پێشاندەدەن. 

براوەی جامی كەنداو جگە لە جامی پاڵەوانێتییەكە بە 3 ملیۆن دۆلار خەڵات دەكرێت و خاوەنی پلەی دووەمیش 1 ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت.

یاریی چوونی نێوان هەردوو یانەی سێشەممەی رابردوو لە كوێت بەیەكسانبوون بەبێ گۆڵ كۆتاییهاتووە و ئەوەی یارییەكە بباتەوە دەبێتە پاڵەوان. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن