راچڵەكین-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دیزانی ساڵی داهاتووی خوێندن ( 2025-2026) دیكان و باوكان و كۆمپانیاكان ئاگادار دەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025 وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری بەخێوكارانی قوتابیان و خوێندكاران و ئەو بەڕێزانەش دەكاتەوە، كە بازرگانی جلوبەرگی ناوەندەكانی خوێندنی حكومی دەكەن، كە بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 ( واتا ساڵی خوێندنی 2025-2026 ) وەك ساڵانی ڕابردوو دەبێت، بەنیازین گۆڕانكاریی لە دیزاین و ڕەنگی جلوبەرگی منداڵانی باخچە و قوتابیان و خوێندكاران بكەین."
ئەوەش روونكراوەتەوە:" ئەو گۆڕانكارییە لە دیزاینی جلوبەرگ بەجۆرێك دەبێت وەك ئەوەی لە یاسا و ڕێنماییەكان هەیە، لامان پەسەند بوو، كە هەر كەسێك لەو بوارە كار دەكات زیان نەكات و لە ئێستاوە ئاگادار بن."