ئێران ئامادەیە یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی بگوازێتەوە وڵاتی سێیەم؟

جیهان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 229


راچڵەكین-

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كردووە، لەیەكەم گەڕی دانووستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریكا كەلە عوممان بەڕێوەچوو، ئەمریكا خواستی خۆی نیشانداوە كە ئێران یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی بگوازێتەوە بۆ وڵاتی سێیەم بۆ نموونە " رووسیا" ئەوەش لەپێناو رێگریكردن لەبەكارهێنانی بۆ پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن تاران-ەوە.

رۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، ئەگەر زۆرە ئەو داواكاریەی ئەمریكا لەلایەن ئێران رەتبكرێتەوە، لەبەرامبەردا تاران سورە لەسەر ئەوەی یۆرانیۆمە عەمباركراوەكانی لەناو ئێراندا و لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا بمێنێتەوە.

گاردیان دەڵێ، تاران ئەو هەنگاوە بەجۆرێك لەگرەنتی بۆ خۆی ئەژمار دەكات لەحاڵێكدا ئەگەر ئیدارەی نوێی ئەمریكا لەپرۆسەی گفتوگۆو دانووستان پاشگەزبوەوە، وەك چۆن دۆناڵد ترەمپ لەساڵی 2018 ئەنجامیدا، كاتێك ئەو رێكەوتننامە ئەتۆمیەی رەتكردەوە كە ساڵی 2015 لەنێوان تاران و واشنتۆن ئەنجامدرا.

گەڕی نوێی دانووستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، نەك تەنها لەژێر گوشاری سەپاندنی سزای نوێیە بەسەر ئەو وڵاتەدا، بەڵكو لەكاتێكدایە ئەمریكا هەرەشەی هێرشكردنە سەر پێگە سەربازییەكانی ئێران دەكات ئەگەر نەچێتە ژێرباری دانووستانەكان، لەبەرامبەردا بەرپرسانی تاران بەردەوام رەتیدەكانەوە كەلەژێر هیچ دۆخێكی هەڕەشەدا دانووستان ئەنجام بدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن