راچڵەكین-
حكومەتی عیراق بڕیاریدا سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی بەشداربن لەتاقیكردنەوە وزارییەكانی ساڵی خوێندنی 2024-2025.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بڕیاردرا بەبەشداریكردنی سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ( دخول عام) لەتاقیكردنەوە وزارییەكان بۆساڵی خوێندنی 2024-2025 .
بەگوێرەی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، ئەو خوێندكارانەی نەیانتوانیوە بەهۆی كەمی نمرەكانیان ناویان لەتاقیكردنەوەكاندا بێتەوە، دەتوانن بەشداری تاقیكردنەوە وزاریەكان بكەن.