سبەینێ پشووی فەرمییە

کوردستان

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 213

راچڵەكین-

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەینێ چوارشەممە 16ی نیسانی 2025 بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییان، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێ.

ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردووەتەوە:"ڕۆژی چوارشەممە، 16ی 4ی 2025 بەپێی ساڵنامەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییان، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێ."

هەر لەو راگەیەندراوەدا هاتووە:"ڕۆژی پێنجشەممە، 17ی 4ی 2025 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن