بەفرو باران دەبارێت

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 179


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ سێ شەممە 15- 04- 2025 كەش هەورو باراناوی دەبێت لەسەرجەم ناوچەكەمان هەندێ كات لێزمە باران و ئەگەری هەورە تریشقە و بارینی بەفر لەسەر لووتكەی شاخەبەرزە سنوورییەكان ،لەكاتەكانی ئێوارەدا كاریگەری ئەم شەپۆلە لەشەودا كۆتایی دێت. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە (5-7 ) پلە لە تۆمارەكانی دوێنێ.

سبەی چوار شەممە 16 - 04- 2025 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی ،ئەگەری نمە بارانی كەم لەسەر هەندێ ناوچەی شاخاوی. پلەكانی گەرمانزمترین نزم  دەبێتەوە ( 3- 4 ) پلەی سیلیزی.

هەولێر : 15  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك : 12  پلەی سیلیزی 
كەركوك : 18 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان :21 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن