هەڵمەتێك بۆ ناساندنی تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی كورد بە جیهان دەستپێدەكات

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 106

راچڵەكین-

بەبەشداری ژمارەیەك لە مامۆستاو خوێندكارانی چەند زانكۆیەكی هەرێمی كوردستان، هەڵمەتێك بۆ ناساندنی تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی كورد بەجیهان دەستپێدەكات.

بەگوێرەی نووسراوێكی زانكۆی جیهان كە واژووی د. نەوزاد یەحیا سەعید باجگر- سەرۆكی دەستەی ئەمیندارییەتی زانكۆو پەیمانگا و قوتابخانەكانی جیهانی لەسەرەو ئاڕاستەی چەند زانكۆیەك كراوە، بڕیاردراوە بە پێكهێنانی تیمێكی خۆبەخشی ئارەزوومەندانە بۆ لێكۆڵینەوەو توێژینەوەی دۆكیۆمێنتاری و زانستی لەهەریەك لەبەشەكانی ئەو زانكۆیانە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەنفال و جینۆسایدی نەتەوەیی كورد لەهەموو بەشەكان و بەبەشداری مامۆستایان و خوێندكاراین ئەو زانكۆیانە.

وەك لەبەشێی تری نووسراوەكەدا هاتووە، ئەو تیمانە لەماوەی یەك هەفتەدا دەستبەكار دەبن و دوای تەواوبوونی توێژینەوەكان لەماوەی 75 رۆژ، ئەنجامی براوەی ( یەكەم و دووەم و سێیەم) خەڵاتدەكرێن.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن