9 كاندیدی كورد لەهەڵبژاردنەكانی ناوخۆی فینلاند سەركەوتنیان بەدەستهێنا

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 104

راچڵەكین-

لەهەڵبژاردنەكانی ناوخۆی فینلاند 9 كاندیدی كورد وەك ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی و ئەندامی ئەنجوومەنی خۆشبژێویی، سەركەوتنیان بەدەستهێنا.

بەگوێرەی ئەنجامەكە، دوو لەو كاندیدە سەركەوتووانە دەنگی پێویستیان هێناوە بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی ئەنجوومەنی خۆشبژێویی ئەو وڵاتە.

لەهەڵبژاردنەكانی ناوخۆی فینلاند كوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە 37 كورد كەدابەشبوون بەسەر چەند پارتێكی جیاجیادا خۆیان كاندید كردبوو(22 پیاوو 15 ژن) 15 یان لە رۆژهەڵاتی كوردستان، 14 لە باكوور، 6 لە باشوور و 2 لە رۆژئاوای كوردستانەوە كاندید بوون.

وەڵات نەهری، سەرۆكی پێشووی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی فینلاند، رایگەیاندووە:" بەپێی ئامارە فەرمییەكان، زیاتر لە 18 هەزار كورد لە فینلاند دەژین، بەڵام هەندێك لەو كەسانەی زمانی كوردی زمانی دایكیانە، لەكاتی تۆماركردنی خۆیان نەیانتوانیوە ئەوە رابگەیێنن، یان هاوسەرگیرییان لەگەڵ نەتەوەكانی دیكەدا كردووە، بۆیە دەكرێت بگوترێت زیاتر لە 20 هەزار كورد لەم وڵاتە دەژین." وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن