تاوەباران بەڕێوەیەو پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 177

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوكردەوەو سبەینێ لەهەندێ ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرماش بۆ سفر-ی سیلیزی دادەبەزێت.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە 14- 4- 2025، ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و لەدوای نیوەڕۆ نمەباران لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەبارێت، ئێوارە لەناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سۆران بۆ تاوە باران و بروسكە دەگۆڕێت و بەشێوەیەكی مام ناوەند بەردەوامی دەبێ تا كاتەكانی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە. هاوكات پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ لەنێوان (3-5 ) پلە نزمدەبێتەوە.

سبەی سێشەممە 15 - 4- 2025، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەتەواوی ناوچەكانی هەرێم، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان، وەك ناوچە سنووریەكانی باكوور و رۆژهەڵات، هەروەها لەناوچەكانی ناوەڕاست نمەباران هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسكەی كورتخایەن، درەنگانی شەو كاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت و كەشەكە سەقامگیر دەبێتەوە، پلەكانی گەرما لەنێوان ( 4- 7 ) پلە بەراوورد بە  تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، نزمتر دەبێتەوەو  لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانیش نزمترین پلە لەكاتەكانی شەودا بۆ سفری سیلیزی دادەبەزێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 13  پلەی سیلیزی
سلێمانی :  12 پلەی سیلیزی
دهۆك : 11  پلەی سیلیزی 
كەركوك : 14 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : سفر پلەی سیلیزی
گەرمیان :21 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن