ئارسیناڵ داهاتووی ستێرلینگ یەکلایی دەکاتەوە

وەرزش

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 156

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئارسیناڵ چارەنووسی یاریزانی دێرینی ئینگلیزی ڕەحیم ستێرلینگی یەکلایی کردەوە، کە بە خواستن لە یانەی چێڵسییەوە هاتۆتە گەنەرز.

ستێرلینگ تا کۆتایی ئەم وەرزە بە خواستن لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ یاری دەکات، بەڵام گرێبەستی لەگەڵ یانەی چێڵسی هەیە کە تا مانگی حوزەیرانی 2027 بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی فوتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ هیچ پلانێکی نییە بۆ گواستنەوەی ستێرلینگ بە گرێبەستێکی هەمیشەیی دوای کۆتاییهاتنی بە خواستنەکەی بۆ ماوەی وەرزێک لە یانەی چێڵسی.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، میکل ئارتێتا ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ بێزارە لە کاریگەرییەکانی ستێرلینگ لەم وەرزەدا و سەرنجی دەگوازێتەوە بۆ بژاردەکانی تر لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان.

ستێرلینگ لەسەر بنەمای ئەم پێشهاتانە دەگەڕێتەوە یانەی چێڵسی دواتر دەبێت لە دژێر دەستی ئینزۆ مارێسکای ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکەی بلوز بکات و خۆی بسەلمێنێت تاکوو لە شین پۆشەکان بمێنێتەوە.

ستێرلینگ لە 24 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاری بۆ یانەی ئارسیناڵ کردووە و گۆڵێکی تۆمارکردووە و پێنج ئەسیستیشی کردووە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن