ڕاچڵەکین سپۆرت -
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ڕایگەیاند، ئیلکای گۆندۆگان ئەستێرەی ئەڵمانی بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.
ئیلکای گۆندۆگان لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا بە گواستنەوەی بێبەرامبەر لە بەرشەلۆنەوە گەڕایەوە بۆ یانەی مانچستەر سیتی دوای ئەوەی تەنها یەک وەرز لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بوو.
بڕیاربوو گرێبەستەکەی ئیلکای گۆندۆگان لەگەڵ مانچستەر سیتی تا هاوینی 2025 بەردەوام بێت، بەڵام گواردیۆلا دووپاتیکردەوە کە یاریزانە ئەڵمانییەکە بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ یانەکەی دەمێنێتەوە، تا هاوینی 2026، دوای کاراکردنی مادەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکە.
پیپ گواردیۆلا وتی: ئیلکای گۆندۆگان وەرزێکی دیکەی گرێبەستەکەی هەیە، بە دڵنیاییەوە، نازانم لە هاویندا چی ڕوودەدات، بەڵام ئێستا ساڵێکی دیکەی بۆ گرێبەستەکەی ماوە.
شایەنی باسە گۆندۆگانی تەمەن 34 ساڵ لەم وەرزەدا تا ئێستا لە 43 یاری لەگەڵ مان سیتی بەشداری کردووە و دوو گۆڵی تۆمارکردووە و 4 ئەسیستیشی کردووە.