ڕاچڵەکین سپۆرت -
داڤیدی ئەنچیلۆتی کوڕی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکی دایەوە کە ئایا لە نێوان بردنەوەی خولی ئیسپانیا یان ڕیمۆنتادا بەرامبەر ئارسیناڵ بۆ ئەوەی بگەن بە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
ڕیال مەدرید دوای ئەوەی لە یاریی چوون لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا بە سێ گۆڵی بێوەڵام بە ئارسناڵ دۆڕا، گورزێکی سەختی لێکەوتەوە. لە ئێستادا یانەکە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی لالیگایە و بە چوار خاڵ لەدوای بەرشەلۆنەی پێشەنگەوەیە.
لەدوای یارییەکەی ڕیال بەرامبەر ئەلاڤێس پرسیار لە داڤیدی ئەنچیلۆتی کرا کە ئایا گەڕانەوە بەرامبەر ئارسیناڵ یان بردنەوەی خولەکە؟ داڤیدی لە وەڵامدا وتی: " هەردووکیان قورسن، هەوڵدەدەین بەدەستیان بهێنین.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت شایەنی بردنەوە بین، خاوەندارێتی کوالیتی بەس نییە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان، هەروەها تێدەگەین کە هەندێک شت دەبێت بە باشی بڕوات، بەڵام هەمووان قەناعەتیان وایە کە ئێمە لە خول و چامپیۆنزلیگیشدا هەوڵدەدەین باشترین پێشکەش بکەین.