ڕاچڵەکین سپۆرت -
لویس ئێنریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان بیر لەوە دەکاتەوە دوو گۆڕانکاری لە پلانەکەیدا بکات بۆ یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە سبەی سێشەممە بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا ئەنجام دەدرێت.
ڕۆژنامەی لۆ پاریسیان بڵاویکردووەتەوە، ئێنریکی بڕیارە پشت بە مارکینیۆس ببەستێت کە لە سزای ڕاگرتن دەگەڕێتەوە کە نەیتوانی بەشداری یاریی چوون لە یاریگای پارک دی پرینس بکات، بۆ ئەوەی لە ناوەڕاستی هێڵی بەرگری شان بە شانی ویلیان پاچۆ یاریی بکات ، لەگەڵ ئەشرەف حەکیمی و نونۆ مێندێز لە باڵەکانەوە.
ڕۆژنامەکە لە پێداچوونەوەی بە پێکهاتەی چاوەڕوانکراودا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێنریکی سێ یاریزانی هێڵی ناوەڕاست کە بریتین لە فابیان ڕویز و ڤیتینها و جواو نێڤێس و هەروەها دوو یاریزانی هێرشبەری عوسمان دێمبلی و خڤیسیا کڤاراتسخێلیا دەهێڵێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاهێنەری پاریس زیاتر مەیلی ئەوەی هەیە برادلی بارکۆلا لە شوێنی دیریزی دوێ بە شێوەی سەرەکی یاریی پێ بکات، چونکە دەزانێت ئەستۆن ڤیلا بە شێوەیەکی چر لەسەرەتای یارییەکەوە هێرش دەکەن بۆ ئەوەی قەرەبووی شکستی یاریی ڕابردوو بکەنەوە و گۆڵ تۆماربکەن.
لۆ پاریسیان لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاند کە ئینریکی پێی وایە بارکۆلا لە هێرشی پێچەوانەدا باشتر دەبێت لە دۆی کە بەهۆی لێهاتووییەکانی لە شوێنە تەنگەکاندا باشترە لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەرگرییەکی چڕدا.