پاسپۆرتی سلێمانی لەبارەی دەركردنی پاسپۆرت روونكردنەوە دەدات

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 215

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەبارەی دەركردن و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بۆ هاووڵاتیانی تاراوگە، رایدەگەیەنێت: بەهیچ جۆرێك كار بە (صورە قیدی ئەلیكترۆنی) ناكرێت و تەنها بە كارتی نیشتمانی مامەڵەكانیان رایی دەكرێت.

لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە " ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی تاراوگە دەكەین كە لە دەرەوەی عیراق و هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، بۆ دەركردن و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێك كار بە "صورە قیدی ئەلیكترۆنی" ناكرێت، چونكە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدڕاڵی كاركردن بە (صورە قیدی ئەلیكترونی) ڕاگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، كە هاووڵاتیانی تاراوگە تەنها بە كارتی نیشتمانی دەتوانن مامەڵەكانیان رایی بكەن، پێویستە لە كاتی گەڕانەوەشیان بۆ هەرێمی كوردستان، مۆڵەتی 30 ڕۆژ وەرگرن لەبەرئەوەی تەواوبوونی كارتی نیشتمانی ماوەكەی (20 بۆ 30) رۆژی پێدەچێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن